چەکدارانی تاڵیبان هێرشێکی چەکداری دەکەنە سەر دادگای شاری مەزار شەریف لە باکووری ئەفغانستان، بەهۆیەوە بەڕێوبەری پۆلیسی ناوچەکەو دوو ئەفسەری دیکە دەکوژرێن، 31 کەسی دیکەش برینداردەبن.
دەسەڵاتدارانی ئەفغانستان ئەمڕۆ پێنجشەممە 9ی نیسانی 2015 رایانگەیاند، لە هێرشێکی چەکداریدا كە بە چەکی سووک و قورس پەلاماری دادگای شاری مەزار شەریف درا لە باکووری ئەو وڵاتە، بەڕێوەبەری پۆلیسی ناوچەکەو دوو ئەفسەر کوژران. بزووتنەوەی تاڵیبانیش بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەکە راگەیاند، کە بەهۆیەوە 31 کەسی دیکە برینداربوون.
دوای کشانەوەی زۆربەی هێزە بیانییەکان لە ساڵی رابردوو لە ئەفغانستان، تووندڕەوان هێرشەکانیان بۆ سەر دامەزراوە حکومییەکان چڕکردوونەتەوە، لە دواجاریشدا گرووپێکی چەکداری پەلاماری دادگای شارەکەیان داو شەڕ و پێکدادان لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان روویدا، شەڕەکەش زیاتر لە دوو کاژێری خایاند.
ئەو دادگایە دەکەوێتە ناوەڕاستی شاری مەزار شەریف-ى پایتەختی هەرێمی بەلخ، نزیک لە نووسینگەی دادوەر و باڵەخانە حکومییەکانی دیکە. نووسینگەی دادوەری هەرێمەکە لە بەیاننامەیەکدا، کوژرانی بەڕێوەبەری پۆلیسی ناوچەکە و دوو ئەفسەری دیکەی راگەیاند.
وەزارەتی ناوخۆش رایگەیاند، كە پۆلیس لەکاتی شەڕ و پێکدادانەکان دەیان کەسی رزگارکردووە، لەنێویشیاندا داواکاری گشتی دادگاکە. هاوكات زەبیحوڵڵا موجاهید، گوتەبێژی بزووتنەوەی تاڵیبان لە پێگەی تایبەتی لە تویتەر، بەرپرسیارێتی هێرشەکەی لەئەستۆگرت.