بڕیاره ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 20ی نیسانی 2015، مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری 10 لایه‌نی سیاسی هه‌رێم كۆ ببێته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، كۆبوونه‌وه‌كه دوای ئه‌وه دێت كه سه‌رۆكی هه‌رێم نامه‌یه‌كی بۆ حكومه‌ت و په‌رله‌مان و حزبه سیاسییه‌كان نارد و رایگه‌یاندبوو ده‌نگێك هه‌یه بانگه‌شه بۆ شه‌ڕی ناوخۆ و دوو به‌ره‌كی و دوو ئیداره‌یی ده‌كات.
كۆبوونه‌وه‌كه‌ی بارزانی له‌كاتێكدایه كه پرسی ده‌ستوور و ویلایه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێم یه‌كێكن له‌و بابه‌تانه‌ی زۆرترین گفتوگۆیان له باره‌وه ده‌كرێت.
رۆژی 19ی ئابی 2015، ویلایه‌تی مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ته‌واو ده‌بێت و هیچ لایه‌نێكیش به‌دیلێكی بۆ بارزانی رانه‌گه‌یاندووه، بۆیه هه‌مووان باسی دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌یه‌كی یاسایی ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بارزانی ببێته‌وه به سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان.