جرجەکان بەشێوەیەکی ئاسایی وا دابەش بوون کە جانەوەری زیانبەخشن، بەڵام دەشتوانن ببن بە پاڵەوان، ئەوەش لەلایەن رێکخراوێکی (NGO)ی بەلجیکی بەناوی APOPO سەلمێنراوە، کە بەهۆی راهێنانی جرجی گەورە بە توورەکە کردنیان بۆ بۆنکردنی کێڵگە مینەکان.
لە ساڵی ٢٠٠٦ وە ئەم جرجە ئازایانە کار دەکەن لە کێڵگە مینەکانی مۆزەمبیق، نزیکەی ١٣٠٠٠ سیازدە هەزار کێڵگەی مینیان پاککردووهتەوە کە بەمجۆرە ١١ ملیۆن مەتر چوارگۆشە پاککراوەتەوە، هەروەها بە وردی شیکردنەوەیان بۆ چارهکە ملیۆنێک نموونەی خوێنیان کردووە بۆ تووشبوون بە TB .
بارت ویتجینس دروستکەری APOPO کاتێک قوتابی بوو لە زانکۆی ئەنتوێرپ ٢٠ ساڵ بەرلە ئیستا یەکەم کەس بوو بیرۆکەی راهێنانی بۆنکردنی جرجەکانی دانا.
ویتجێنس دەیویست شارەزایی خۆی لەگەڵ گیانەوەرە قرتێنەرەکان بەکاربهێنێت بۆ دۆزینەوەی رێگەچارەیەک بۆ کێشەی ناوخۆی وڵات کە ئەوێش کێڵگە مینەکان بوون. دوای لێکۆڵینەوەیەکی زۆر ویتجێنس لە ئەفریقا نیشانیدا کە جررج بەکاربێنیت بۆ دۆزینەوەی مین لەبەرئەوەی زیرەکی و هەستی بۆنکردنیان گەلێک بەهێزە.
تێچوونی راهێنانی هەر جرجێک ٦٩٠٠ دۆلارە کە هەرزانترە لەوەی کە مرۆڤ و سەگ بەکاربێنیت و هەروەها کارکردنی جرجەکان خێراترن لە کارکردن بۆ نموونە لە ٢٠ مەتر چوارگۆشە مرۆڤ ٥ پێنج رۆژی پێدەچێت لە گەڕان، بەڵێم هەرچی جرجی گەورەیە تەنیا ٢٠ دەقیقەی پێدەچێت لە خاکی تەخت کاری خۆی بکات بۆ دۆزینەوەی مین و هەروەها کێشیان کەمترە کاتێک بکەونە سەر مین پێیاندا ناتەقێتەوە .
رێکخراوی APOPO زۆر بایەخ بەم پاڵەوانە جرجانە دەدات تاکو ئێستا هیچ زیانێکیان بەرنەکەوتووە، هیچ جرجێک نەبریندار و نە مردووی نەبووە لە هێڵی کارکردندا. سکرینێکیکان بۆ دەخەنە گوێ بۆ ئەوەی بپارێزرێن لە شێرپەنجە، یەکێک لە جرجەکان زۆر دەمێکە کاریان لەگەڵ دەکات و رێگاپێدراوە کە پشوو وەرگرێت.