په‌لكه‌زێڕینه‌كه‌ی سه‌ر فه‌یسبووك به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو له‌سه‌ر تۆڕه‌كه بڵاوبووه‌وه، به‌تایبه‌ت له كۆتایی هه‌فته‌ی رابردوو، ئه‌وه‌ش وه‌ك ده‌ربڕینی خۆشی و شادی بۆ ئه‌و بڕیاره‌ی دادگای باڵای ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ریكرد به رێگه‌دانی هاوسه‌رگیری هاوڕه‌گه‌زبازان. جێی باسه كه ره‌نگه‌كانی "په‌لكه‌زێڕینه" هه‌مان ره‌نگی ئاڵای هاوڕه‌گه‌زبازان و ئه‌وانه‌شه كه ره‌گه‌زی خۆیانیان گۆڕیوه، كه بۆ یه‌كه‌مجار له ویلایه‌تی كالیفۆرنیا له ئه‌مریكا، پێش ده‌یان ساڵ ده‌ركه‌وت.
له‌ماوه‌ی سێ رۆژی رابردوودا، 26 ملیۆن كه‌س له هه‌موو جیهان ئاڵای په‌لكه‌زێڕینه‌یان له‌سه‌ر وێنه‌ی پرۆفایله‌كانیان دادا، كه ئه‌وه‌ش به‌هاوكاری كۆمپانیاكه بوو، كاتێك به بێ به‌رامبه‌ر، به‌رنامه‌ی "فیلته‌ر"ی له رۆژی هه‌ینیی رابردووه‌وه بۆ فه‌یسبووك زیادكردووه و له‌و كاته‌وه زیاتر له 500 ملیۆن لایك و كۆمێنتی بۆ چووه.
زۆرێك له ناوداران، له‌نێویشاندا راسیل سیمۆنزو كامالا هاریس، داواكاری گشتی كالیفۆرنیا و لیوناردۆ دی كاپریۆ، ئه‌كته‌ری به‌ناوبانگی هۆلیۆد و ئارنۆڵد شواریزنیگر، له‌گه‌ڵ دیلما رووسیف، سه‌رۆكی به‌رازیل و چه‌ندینی تر، وێنه‌ی پرۆفایله‌كانیان گۆڕی، ئه‌وه‌ش وه‌ك پشتگیرییه‌ك له بڕیاره‌كه‌ی دادگا.
گۆڕینی وێنه‌ی پرۆفایل، وه‌ك پشتگیرییه‌كی بێده‌نگه بۆ بڕیاری دادگا به رێگه‌دان به‌هاوسه‌رگیری له‌نێوان هاوڕه‌گه‌زبازان، ته‌نها له ئه‌مریكا، زیاتر له شه‌ش ملیۆن كه‌س، له‌سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، خۆیان وه‌كو هاوڕه‌گه‌زباز یان دووره‌گه‌ز، یان بێڕه‌گه‌ز، نیشانداوه.