له ئێستادا راگه‌ياندنه‌کان چاويان خستۆته سه‌ر سێ ياريزانه سه‌ره‌کييه‌که‌ی تيمه‌که‌ی ئه‌نچيلۆتی ئه‌وانيش هه‌ريه‌که له (به‌يڵ ، بێنزێما ، مۆدريچ)ن، که به‌هۆی پێکانه‌وه دوورکه‌وتوونه‌ته‌وه.
له نوێترين هه‌واڵدا که رۆژنامه‌ی مارکا به پشتبه‌ستن به‌چه‌ند لێدوانێکی کارلۆ ئه‌نچيلۆتی بڵاويکردۆته‌وه، لوکا مۆدريچ ناتوانێت به‌شداریی له يارييه‌کانی لاليگادا بکات، به‌ڵام پێده‌چێت بۆ دوايين جه‌وله‌ی لاليگا بگه‌ڕێته‌وه‌و به‌شداریی له يارييه‌که‌ی رياڵ مه‌دريد ـدا بکات هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر هاتوو مه‌دريدييه‌کان گه‌يشتنه ياریی کۆتایی چامپيۆنز ليگ ئه‌وه به ته‌واوه‌تی بۆ ئه‌و يارييه ئاماده ده‌بێت.
له‌لايه‌کی ديکه‌شه‌وه کارلۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه گارێس به‌يڵ له رۆژی شه‌ممه‌دا واته 2 / 5 سه‌ردانی پزيشکه تايبه‌ته‌که‌ی واته سانچێز پيزخوان ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی بزانێت پێکانه‌که‌ی ساڕ‌ێژ بووه يان نا.
سه‌باره‌ت به که‌ريم بێنزێماش، کارلۆ رايگه‌ياندووه هێرشبه‌ره فه‌ڕه‌نسييه‌که‌يان بۆ يارييه‌که‌ی رياڵ مه‌دريد به‌رانبه‌ر يوڤانتۆس له 5ی مانگی داهاتوو ئاماده ده‌بێت.