سێرجیۆ رامۆس نه‌یویست به ده‌ردی كریستیانۆ رۆناڵدۆ بچێت و ره‌تیكرده‌وه به‌بۆنه‌ی رۆژی له‌دایكبوونی خۆی، ئاهه‌نگ بگێڕێت.
رۆژنامه‌ی (ئاس)ـی ئیسپانی رایگه‌یاندووه، بۆ ئه‌وه‌ی ره‌خنه‌باران نه‌كرێت و به ده‌ری رۆناڵدۆ نه‌چێت، كه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له دوای دۆڕانی ریال مه‌درید له دێربی مه‌درید له به‌رامبه‌ر ئاتلێتیكۆ مه‌درید به ئه‌نجامی 4-0، ئاهه‌نگی گێڕابوو، ره‌خنه له كریستیانۆ گیرا. رامۆس ره‌تیكرده‌وه ئاهه‌نگی یادی له‌دایكبوونی بگێڕێت.
رامۆس دوێنێ ته‌مه‌نی بووه 29 ساڵ، به‌ڵام هیچ ئاهه‌نگێكی نه‌گێڕا و ته‌نیا یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا كێكێكی تایبه‌تیان له كاتی راهێنانه‌كان بۆ ئاماده كردبوو.

