اجعل مدونتك افضل مدونة مع التصاميم المجانيه

الجمعة، 10 أبريل 2015

مەریوانی وریا قانع: سەرۆك لە كوردستاندا ئایەتوڵای سیاسیە نەك سەركردەی سیاسی

یەكێك لە دیارترین رۆشنبیرەكانی كورد ئاماژە بەوە دەكات بەم دەسەڵاتانەی ئێستاوە سەرۆكی هەرێم زیاتر لە ئەیەتوڵایووك دەچێت نەك سەركرددەیەكی سیاسیی.

نوسەر و رۆشنبیر، مەریوان وریا قانع لە بابەتێكدا كە لە لاپەڕەی تایبەتی خۆیی بڵاوی كردۆتەوە دەڵێت" لە كوردستاندا سەرۆك زیاتر لەوەی لە سەركردەیەكی سیاسی بچێت لە ئایەتوڵایەكی سیاسی دەچێت"

مەریوانی وریا قانیع،لە نوسینێكدا كە لە تۆڕی كۆمەڵاتی فەیسوك بڵاوی كردۆتەوە دەڵێت "ڕەشنووسی دەستوری ھەرێم ”سیستمی سەرۆکایەتی" بەشێوەیەکی ئاشکرا لە کوردستاندا سەروەرکردوە. دەسەڵاتێکی ھێجگار بەرفراوانی بە سەرۆکی ھەرێم بەخشیوە و پەرلەمانی لە بەردەم سەرۆکدا کردۆتە دەزگایەکی لاواز و بچووک. لە ڕەشنووسی دەستوری ھەرێمدا سەرۆکی ھەرێم لە پەرلەمانی کوردستان گەورەتر و گرنگترە".
ئەو نووسەر ئاماژە بۆ ئەوە دەكات "پرسیارەکە ئەوەیە: ئایا بەخشینی ئەم ھەموو دەسەڵاتە بە سەرۆکی ھەرێم لە قازانجی خەڵکی کوردستان و سیستمە سیاسییەکەیدایە؟ بێگومان وەڵامەکە نەخێرە. سیستمێکی سیاسی لەو بابەتە کوردستان دەخاتە ژێر ڕەحمەتی دەسەڵاتە زۆرەکانی سەرۆکەوە، ئیدی گرنگ نییە ئەو سەرۆکە مەسعود بارزانییە یان ھەر کەسێکی دیکەیە. کۆکردنەوەی ئەو دەسەڵاتە زۆرانە لەدەستی تاکەکەسێکدا مەسەلەیەکی ھێجگار مەترسیدارە".
 جەختیشدەكاتەوە "سیستمی سەرۆکایەتی" لە وڵاتێکدا بێترس و بێھەڕەشە دەبێت کە لانیکەم سیستمێکی دادوەریی، واتە قەزایی، تێدابێت کە نەک تەنھا سەربەخۆبێت، بەڵکو بەھێز و بوێریشبێت و ئەمر و نەھی لەسەروی خۆیەوە وەرنەگرێت. سیستمێکی دادوەریی بتوانێت کەی پێویست بوو بەشێوەیەکی ئاشکرا و بینراو سەرۆک داوەریبکات، وەک لە ئەمریکادا بینیمان چۆن بیل کلینتۆن لە مەسەلەی مۆنیکا لوینسکیدا، بە بەرچاوی ھەموو دونیاوە، توشی لێپرسینەوەی ئاشکرابوو".
ئاشكرایشدەكات " ھەموو ئەو ئامرازانەی کۆمەڵگایەک دەتوانێت لەڕێگایانەوە مەترسییەکانی سیستمی سەرۆکایەتی کەمبکاتەوە لە کوردستاندا بوونیان نییە. ئەمەیە وادەکات سەرۆک لە کوردستاندا سەرۆکێکی سیاسیی نەبێت بەتەنھا، بەڵکو ئایەتوڵایەکی سیاسیی بێت".

البث المباشرة مع حمزة محمد للإجابة على تساؤلاتكم التقنية كل خميس فقط. على مدونة تجيك تكنولوجيقريبا....
7:30 بتوقيت غرينيتش