به مه‌به‌ستی پشتیوانیكردنی سوپای عیراق له شه‌ڕی دژه تیرۆر‌و مه‌شق پێكردن به هێزه‌كانی سوپای عیراق، سوید 120 سه‌ربازی ره‌وانه‌ی عیراق ده‌كات.
مارگوت ڤالسترۆم وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوید له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی (تی تی) وڵاته‌كه‌ی ئاشكرایكردووه كه سوید له چه‌ند قۆناغێكی جیاجیادا 120 سه‌رباز ره‌وانه‌ی عیراق ده‌كات.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوید مه‌به‌ستی له ناردنی سه‌ربازی سویدی بۆ عیراق خسته‌ڕوو و رایگه‌یاند: ئامانج له ناردنی ئه‌و سه‌ربازانه بۆ عیراق پشتیوانیكردنه له عیراق له به‌رامبه‌ر شه‌ڕی دژه تیرۆر و مه‌شق پێكردنی سوپای عیراقه.
وتیشی: سه‌ره‌تا 35 سه‌رباز ره‌وانه‌ی عیراق ده‌كه‌ین و ئه‌گه‌ر بارودۆخه‌كه له‌بار بوو له قۆناغه‌كانی تریشدا ئه‌وانی تر ره‌وانه ده‌كرێن.