نەعنا یەكێكە لەو سەوزانەی كە بۆنێكی خۆش و سودێكی زۆری هەیە و لەچەند بوارێكی پزیشكیدا سوودی لێدەبینرێت ،توێژینەوە پزیشكیەكان چەند سوودێكی ئەم سەوزەیەیان ئاشكراكردوە لەوانەش:
1-لەگرنگترین سوودەكانی ئەم سەوزەیە ئەوەیە كە چالاككەرەوەی مێشك و سووڕی خوێنە و دڵ بەهێز دەكات ئەگەر بەشێوەیەكی بەردەوەام ڕۆژانە بخورێت.
2-هێوركەرەوەی كۆئەندامی دەمارە و زۆر بەسوودە بۆ ئەو كەسانەی نەخۆشی قۆڵۆنیان هەیە ،جگە لەوەش جگەر و پەنكریاس بەهێز دەكات.
3-ئەگەر كێشەی گەدەت هەیە ئەوە باشتر وایە ڕۆژانە چەند گەڵایەكی نەعنا بخۆیت ، ئەم سەوزەیە زۆر بەتوانایە بۆ لەناوبردنی ئەو كرمانەی لەناو ڕیخۆڵەدا دروست دەبن.
4-لەكاتی توشبونتان بە سكچون ئەوە باشتر وایە چەند گەڵایەكی نەعنا بخۆن و بەهێزە بۆ چارەسەری هەوكردنەكانی گەدە.
5-چارەسەرە بۆ سەرگێژخواردن و هێوركردنەوەی مێشك ،بۆنی ناخۆشی دەم چارەسەر دەكات و كاتێك توشی ئازاری دان دەبن ئەوە غەرغەرە بەگوشراوی نەعنا بكەن.

