له یارى لوتكه‌ى هه‌فته‌ى سى و دووه‌مى خولى تۆپى پێى یانه‌كانى ئینگلته‌راو له دێربى شارى مانچسته‌ر، یانه‌ى مانچسته‌ریونایتد به چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر به دوو گۆڵ له یانه‌ى مانچسته‌رسیتى میوان و هاوشاریه‌كه‌ى برده‌وه، سه‌ره‌تا مانچسته‌رسیتى به گۆڵێك پێشكه‌وت، گۆڵه‌كه‌ش له ڕێگاى سێرجیۆ ئه‌گوێرۆى ئه‌رژه‌نتینى له خوله‌كى هه‌شت تۆماركرد، پاشان یاریزانانى مان ی‌و، به چوار گۆڵى له‌سه‌ریه‌ك وه‌ڵامى گۆڵه‌كه‌ى مان سیتیان دایه‌وه، كاتێك هه‌رچوار یاریزان ئاشلى یۆنگ و مه‌ڕوان فیلاینى به‌لجیكى و خوان ماتاى ئیسپانى و كریس سمۆلینگ چوار گۆڵیان له خوله‌كه‌كانى چوارده‌و بیستوحه‌وت و شه‌ستوحه‌وت و حه‌فتاوسێ تۆماركرد، له خوله‌كى هه‌شتاونۆشدا، ئه‌گوێرۆ گۆڵى دووه‌مى خۆى و یانه‌ى میوانى به‌ده‌ستهێنا .
به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش كۆى خاڵه‌كانى مانچسته‌ریونایتد له خانه‌ى سێیه‌مى ڕیزبه‌ندى یانه‌كان بۆ 65 خاڵ به‌رزبووه‌وه‌و مانچسته‌رسیتى پاڵه‌وانى وه‌رزى ڕابردووى خوله‌كه‌ش دووچارى دووه‌م دۆڕ‌انى له‌سه‌ریه‌ك بووه‌وه‌و ژماره‌ى خاڵه‌كانى له خانه‌ى سێیه‌مى ڕیزبه‌ند له 61 خاڵ وه‌ستا .
هه‌ر له هه‌فته‌ى سى و دووه‌مى خولى ئینگلته‌را، یانه‌ى چێڵسى پێشه‌نگى ڕیزبه‌ندى یانه‌كان به زه‌حمه‌ت سه‌ركه‌وتنى به‌ده‌ستهێناو به گۆڵێكى بێ به‌رامبه‌ر له یانه‌ى كوێنز پارك ڕینجه‌رزى میواندارى برده‌وه، یاریزانانى چێڵسى هه‌ر له سه‌ره‌تاى یاریه‌وه هه‌وڵى تۆماركردنى گۆڵیان دا‌و چه‌ندین هێرشیان كرده سه‌ر گۆڵى تیپى میواندار، تا له یه‌كێك له هێرشه‌كان و به‌ر له دوو خوله‌ك له كۆتاییهاتنى كاتى یاسایى یارى، سیسك فابریگاسى ئیسپانى تاكه گۆڵى به‌نرخى بلوزى له یاریه‌كه‌دا تۆماركرد‌و سێ خاڵى گرنگى بۆ یانه‌كه‌ى مسۆگه‌ركرد .
به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش كۆى خاڵه‌كانى چێڵسى كه یاریه‌كى دواخراوى ماوه، له سه‌روى لیستى ڕیزبه‌ندى یانه‌كان بۆ 73 خاڵ به‌رزبووه‌وه‌و ژماره‌ى خاڵه‌كانى كوێنز پارك ڕێنجه‌رزیش له خانه‌ى هه‌ژده‌مى ڕیزبه‌ند له 26 خاڵ وه‌ستا .