دوای ئه‌نجام دانی نه‌شته‌رگه‌ری مێشك له ئه‌مریكا و پاش سێزده رۆژی تر، گۆرانیبێژی به‌ناوبانگی توركیا ئیراهیم تاتڵیسه‌س، ده‌ست ده‌كات به رۆیشتن و مژده‌ی ئه‌وه ده‌داته هه‌وادارانی كه به‌م نزیكانه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه توركیا.
تاتڵه‌سه‌س شه‌وی رابردوو له‌په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا بۆ كه‌ناڵی ئه‌ی تیڤی توركی، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌و رۆژه‌ی نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه‌ی كردووه، به‌ڵێننامه‌یه‌كی ئیمزا كردووه كه ئه‌گه‌ر دوای بیست و یه‌ك رۆژ له نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه هه‌ڵنه‌ستایه‌وه و به پێی خۆی نه‌ڕۆیشت ئه‌وا ده‌توانێت داوای قه‌ره‌بوو بكاته‌وه و گوتی؛ ئه‌وه من ئێستا له‌سه‌ر كورسیم هێشتا سێزده رۆژم ماوه و دواتر هه‌ڵده‌ستمه‌وه و به پێی خۆم ده‌ڕۆم.
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی كه دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ توركیا ئه‌لبومێكی نوێ ده‌رده‌كات، تاتڵیسه‌س گوتی: كه گه‌ڕامه‌وه ئه‌لبوم ده‌رناكه‌م، به‌ڵكو كاسێتێك ده‌رده‌كه‌م، دایكم نازانێت ئه‌لبوم چییه، واده‌زانێت باس له ئه‌لبومی وێنه ده‌كه‌ن . تاتڵیسه‌س له ساڵی دوو هه‌زار و یازده رووبه‌ڕووی ته‌قه لێ‌كردن بوویه‌وه و به‌هۆیه‌وه به‌شی چه‌پی جه‌سته‌ی تووشی ئیفلیجی هات و له نۆی ئازاری ئه‌مساڵدا به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر كردن نه‌شته‌رگه‌ریه‌كی مێشكی بۆكرا.