وه‌زیری نه‌وتی عێراق به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی راگه‌یاند. فه‌یاز نعمه بریكاری وه‌زیری نه‌وتی عێراق له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایگه‌یاند، ئێستا عێراق رۆژانه سێ ملیۆن 500 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی خاو به‌رهه‌م ده‌هێنێت و به‌پێی ئه‌و پلانه‌ش كه وه‌زاره‌ته‌كه‌ی دایناوه.
له ساڵی 2018 به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی خاو رۆژانه ده‌گاته 6 ملیۆن به‌رمیل. گوتیشی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی خاو كه ئێستا رۆژانه تۆمار ده‌كرێت، سێ ملیۆن و 500 هه‌زار به‌رمیله و گازی سرووشتیش رۆژانه به رێژه‌ی 900 ملیۆن پێ سێجا به‌رهه‌م ده‌هێنرێت كه زۆربه‌یان له كێڵگه‌كانی پارێزگای به‌سڕه به‌رهه‌م ده‌هێنرێن.بریكاری وه‌زیری نه‌وتی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، رێژه‌ی به‌رهێنانی نه‌وتی خاو له كێڵگه‌كانی كه‌ركووك گه‌یشتۆته 300 هه‌زار به‌رمیل له رۆژێكدا و له‌و رێژه‌یه‌ش كه له هه‌رێمی كوردستان به‌ده‌ستهاتووه، 350 هه‌زار به‌رمیل نه‌وته كه له رێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیاوه ره‌وانه‌ی بازاڕه‌كانی جیهان كراوه.