په‌یتا په‌یتا كۆمپانیا خۆماڵیه‌كانی نه‌وت زیاد ده‌كه‌ن و له كۆی 300 كۆمپانیای نه‌وتی تۆماركراوی كوردستان 200 كۆمپانیایان خۆماڵین، به‌رپرسێكیش ئاشكرایده‌كات هه‌ندێك له‌و كۆمپانیا خۆماڵیانه به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ كۆمنپانیا بیانیه‌كان نه‌وت ده‌رده‌هێنن.
دڵزار ئیسماعیل، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی تۆماری كۆمپانیاكان له وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به ژماره‌ی ئه‌مڕۆی هه‌فته‌نامه‌ی (باس)ی راگه‌یاندوه: "له ماوه‌ی رابردوودا ده‌یان كۆمپیای خۆماڵی نه‌وت مۆڵه‌تی كاركردنیان وه‌رگرتووه، ئاسانكاریش كراوه بۆ دامه‌زراندنی كۆمپانیای خۆماڵی له بواری نه‌وت، ئه‌و ئاسانكاریانه‌ش بوونه‌ته‌هۆی زیادبوونی دامه‌زراندنی كۆمپانیای خۆماڵی له بواری خزمه‌تگوزاری نه‌وت، هاوكات به‌هۆی كۆمپانیا جیهانییه‌كان كۆمپانیا خۆماڵییه‌كان ده‌توانن ئه‌زموونی باش وه‌ربگرن".
دڵزار ئیسماعیل وتیشی: "پێشووتر ته‌نها كۆمپانیای نه‌وتی بیانی له هه‌رێمی كوردستان تۆمار ده‌كران و كاریان ده‌كرد، به‌ڵام له ماوه‌ی رابردوودا تا ئێستا كۆمپانیای خۆماڵیش ژماره‌یه‌كی باشیان دامه‌زراون و كار ده‌كه‌ن".
به‌رێوه‌به‌ری گشتی تۆماری كۆمپانیاكان ئاشكرای كرد زیاتر له 300 كۆمپانیای بواری نه‌وت له هه‌رێمی كوردستان تۆماركراون، وتیشی: "له‌و 300 كۆمپانیایه 200 كۆمپانیایان خۆماڵین و كار ئاسانی زیاتر ده‌كه‌ین بۆ دامه‌زراندنی كۆمپانیای نه‌وتی خۆماڵی بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوودا پشتیان پێ ببه‌سترێت بۆ پێشخستنی كه‌رتی وزه له هه‌رێمی كوردستاندا".
دڵزار ئیسماعیل جه‌ختی كرده‌وه هه‌ندێك كۆمپانیای خۆماڵی نه‌وت له بواری ده‌رهێنان و دۆزینه‌وه‌ی نه‌وت مۆڵه‌تیان پێدراوه، به‌لاَم ئه‌و كۆمپانیایانه به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای تری نه‌وت كارده‌كه‌ن،" ئه‌و 200 كۆمپانیا خۆماڵه‌یه به‌شی زۆریان له بواری به‌ڵێنده‌رایه‌تی نه‌وت و دابینكردنی پێداویستیه‌كان و خزمه‌تگوزارییه‌كانی نه‌وتن و هه‌ندێكییشیان به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ كۆمپانیا بیانییه‌كان له بواری ده‌رهێنان و دۆزینه‌وه‌ی نه‌وت كارده‌كه‌ن.