اجعل مدونتك افضل مدونة مع التصاميم المجانيه

الجمعة، 3 يوليو 2015

عیراق ئه‌م بڕه‌ پاره‌یه‌ له‌ بانكی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ قه‌رز ده‌كات

وه‌ك هه‌وڵێك بۆ پڕكردنه‌وه‌ی‌ كورتهێنانی‌ بودجه‌ و دابینكردنی‌ خه‌رجییه‌كانی‌ جه‌نگی‌ دژ به‌ داعش، ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌، وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ عیراق رایگه‌یاند، عیراق بڕی‌ 2.3 ملیار دۆلار له‌ بانكی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ قه‌رز ده‌كات.  

وه‌زاره‌وتی‌ دارایی‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: "وابڕیاره‌ بانكی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ قه‌رزێك به‌ بڕی‌ 1.7 ملیار دۆلار بداته‌ عیراق كه‌ ملیارێكی‌ وه‌ك قه‌رزی‌ سیاسه‌تی‌ ته‌مویلی‌ گه‌شه‌پێدانه‌ (DPL)".  

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه‌: "بانكی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ قه‌رزێك به‌ بڕی‌ 350 ملیۆن دۆلار بۆ پرۆسه‌كانی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و سه‌قامگیریی‌ بۆ ناوچه‌ رزگاركراوه‌كان له‌ عیراق ته‌رخان ده‌كات و بڕی‌ 350 ملیۆن دۆلاری‌ تر بۆ پرۆژه‌ی‌ رێگه‌ی‌ ئوم قه‌سر- به‌سره‌ له‌ باشووری‌ عیراق، دابین ده‌كات".  

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌و رێوشوێنه‌ چاكسازیانه‌ش كراوه‌ كه‌ حكومه‌تی‌ عیراق له‌ كه‌رته‌  ئابورییه‌كاندا بۆ خۆلادان له‌ زیاده‌ڕۆیی‌ له‌ خه‌رجییه‌كان ده‌یانگرێته‌به‌ر. 

وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ عیراق باسی‌ له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ش كرد كه‌ هۆشیار زێباری‌ وه‌زیری‌ دارایی‌ له‌گه‌ڵ به‌ڕێَوه‌به‌ری‌ پرۆگرامی‌ عیراق له‌ بانكی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ و تیمێكی‌ پسپۆڕ له‌ بواری‌ ئابوری‌ و پرۆگرامی‌ گه‌شه‌پێدان، سازیكرد. 

به‌پێی‌ به‌یاننامه‌كه‌، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پلان و پرۆگرامی‌ بانكی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ بۆ به‌خشینی‌ قه‌رز به‌ عیراق و یارمه‌تییه‌ مرۆییه‌كان و پرۆژه‌كانی‌ گه‌شه‌پێدان، گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌كراوه‌. 

البث المباشرة مع حمزة محمد للإجابة على تساؤلاتكم التقنية كل خميس فقط. على مدونة تجيك تكنولوجيقريبا....
7:30 بتوقيت غرينيتش