اجعل مدونتك افضل مدونة مع التصاميم المجانيه

الجمعة، 3 يوليو 2015

رێنماییەك بۆ ئەو كەسانەی بەیانیان هەست بە خەواڵویی دەكەن

خەوتن و پشوودان گرنگییەكی زۆری هەیە بۆ تەندروستی دەروونی و جەستەیی و ئەگەر هاوسەنگی پشوودان و چالاكی تێكبچێت، ئەوا تووشی چەندین كێشەی تەندروستی دەبین و توانامان بۆ بە ئەنجام گەیاندنی كارە رۆژانەكانمان كەم دەبێتەوە.

كاتژمێری بایۆلۆجی بەرپرسە لەرێكخستنی كاتە سروشتییەكانی خەوتن و بەخەبەرهاتن، ئەمەش لەڕێی رێكخستنی ئەو هۆرمۆنانەی كە رژێنەكانی جەستەمان دەریدەدەن.

كێشەیەكی بەربڵاوی ناو كۆمەڵگە بریتییە لە تێرخەونەبوون و هەست كردن بە خەواڵوویی پاش لەخەو هەستان، چەند رێنماییەكی ئاسان هەیە بۆ چارەسەر كردنی ئەم كێشەیە.

جەستە بەیانیان هۆرمۆنی (كۆرتیزۆل) دەردەدات كە رۆڵێكی سەرەكی دەبینێت لە هەستكردن بە وریایی و تێرخەویی، كەمی ئەم هۆرمۆنە زۆرجار هۆكاری سەرەكی هەستكردنە بە خەواڵوویی.

بۆ زیادكردنی ئەم هۆرمۆنە بە شێوەیەكی سروشتی و تەندروست، هەوڵ بدە بەیانیان زیاترین تیشكی خۆرت بەربكەوێت.

هەوڵ بدە لە شوێنێكدا بخەویت كە بەیانیان زۆرترین تیشكی خۆرت بەربكەوێت، بە تایبەتی تیشكی خۆری لاوازی بەرەبەیان سوودێكی زۆری هەیە بۆ  هەستكردن بە تێرخەویی و وریایی پاش لە خەو هەستان.

البث المباشرة مع حمزة محمد للإجابة على تساؤلاتكم التقنية كل خميس فقط. على مدونة تجيك تكنولوجيقريبا....
7:30 بتوقيت غرينيتش