ڤیتامین سی زۆر بەسوودە بۆ تەندروستی مرۆڤ و دژە ئۆكسێنەرێكی بەهێزە خانەكانی جەستە لە شیبونەوە دەپارێزێت ،جەستە بەبەردەوامی پێویستی بەم ڤیتامینە هەیە.
سوودەكانی ئەم ڤیتامینە بۆ تەندروستی:
1-یارمەتی دابەزاندنی كێش دەدات : بۆ ئەوەی كێشت داببەزێت لەماوەی ڕێجیمكردندا ڕۆژانە خواردنەوەی كوپێك شەربەتی پرتەقاڵ زۆر بەسوودە بۆ تێكشكاندنی چەوری زیاددەی ناو جەستە و بڕی پێویست ووزە بەجەستە دەبەخشێت.
2-ئەگەری توشبوون بەنەخۆشیەكانی دڵ و ملولەی خوێن كەمدەكاتەوە و خواردنەوەی كوپێك لەو خواردنەوانەی ڤیتامین سی لەپێكهاتەیاندا هەیە دەتانپارێزێت لەتوشبوون بە جەڵتەی دڵ .
3-چارەسەرە بۆ هەوكردن، و یارمەتیدەر دەبێت بۆ زوو چارەسەربوونی برینی جەستە.
4-ئەو خواردنەوانەی دەوڵەمەندن بەڤیتامین سی پێست دەپارێزن لەزیانەكانی تیشكی خۆر و ڕێگری دەكەن لەدەركەوتنی نیشانەكانی پیری پێش وەخت لەسەر پێست .
5-كۆئەندامی بەرگری جەستەی مرۆڤ بەهێزدەكات و ڕێگر دەبێت لەبەردەم توشبونتان بە ئەنفلۆنزا .
6-توێژینەوە نوێكان ئەوەیان ئاشكراكردوە ئەم ڤیتامینە ڕۆڵێكی گرنگ دەبینێت لەوەستاندنی گەشەی خانە شێرپەنجەییەكان و ئەو كەسانەی توشبون بەم نەخۆشیە ئەوە باشتر وایە ئەو خواردنەوانە بخۆنەوە كە ئەم ڤیتامینە لەپێكهاتەیدا هەیە چونكە دەبێتە هۆی سوودبینین لەو چارەسەرە كیمیاویانەی كە بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە بەكاردەهێنرێت .

