کۆمپانیای فەیسبووک نوێترین خزمەتگوزاریی خۆی ئاشکراکرد و ڕایگەیاند لە داهاتوودا ڕێگە بەو کەسانەش دەدات کە خاوەنی ئەکاونتی فەیسبووک نین، لە چات و گفتوگۆکانی ئەو ماڵپەڕەدا بەشداری بکەن.
بهپێی ههواڵهكه، ئهو كهسانه دهتوانن تەنها بە دابەزاندنی بەرنامەی مێسنجەری تایبەت بە کۆمپانیاکە و لە ڕێگەی ژمارەی مۆبایلەکانیانەوە، گفتوگۆ لەگەڵ هاوڕێكانیان لەناو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکەدا بکەن.
مارک زوکەربێرگ، بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیاکە ڕایگەیاند: دەیانەوێت بەهۆی ئەم خزمەتگوزارییەوە یارمەتیی بەکارهێنەرانی تۆڕەکە بدەن کە بە ئاسانی و بەهۆی ژمارەی مۆبایلەەکانیانەوە پەیوەندی بە ڕێستۆرانت و ئوتێل و شوێنە گشتییەکانی دیکە بکەن، چونکە زۆرینەی ئەو شوێنانە بە پێویستی نازانن ئەکاونتێکی تایبەتییان هەبێت.