هه‌ردوو كۆمپانیای بواری ته‌كنه‌لۆژیا، مایكرۆسۆفتی ئه‌مریكی و (iBall)ی هندی له نوێترین به‌رهه‌میاندا، كۆمپیوته‌رێكی بچووكیان به قه‌باره‌ی USB به‌رهه‌مهێناوه و له مانگی داهاتوودا ده‌خرێته بازاڕه‌كانی هندستانه‌وه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌و وڵاته‌دا ئامێره‌كه خواستێكی زۆری له‌سه‌ر بێت.
ئه‌م كۆمپیوته‌ره به سیستمی ویندۆز (8.1) كار ده‌كات، خێرایی رامه‌كه‌ی دوو گێگابایته و توانای خه‌زنكردنی ناوخۆیی 32 گێگابایته.
ناوی ئامێره‌كه (Splendo) یه و ده‌تواندرێت به ئامێری ته‌له‌فزیۆن و ئامێره‌كانی دیكه‌ی په‌خشه‌وه ببه‌سترێت و به‌ئاسانی به‌كاربهێندرێت، له‌ڕێگه‌ی بلوتوس-یشه‌وه ئامێره‌كه به كیبۆرد و ماوسی وایه‌رلێسه‌وه ده‌به‌سترێت.
بڕیاره له مانگی داهاتوودا ئه‌م كۆمپیته‌ره بچوككراوه‌یه بخرێته بازاڕه‌كانی هندستانه‌وه و نرخه‌كه‌شی ته‌نها 140 دۆلاری ئه‌مریكییه، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت دوای هندستان ئامێره‌كه بخرێته بازاڕه‌كانی دیكه‌ی جیهانیشه‌وه.

