به‌شی تاقیگه‌ی نهێنی سه‌ر به كۆمپانیای گۆگڵ ئامێرێكی پزیشكیی نوێی دروستكرد كه ده‌توانرێت ناوی لێ بنرێت "پزیشكی ئه‌لیكترۆنی".
ئامێره‌كه پێكهاتووه له بازنێكی ده‌ستی كه ئه‌ركی چاودێریكردنی جه‌سته‌ی مرۆڤ و لێدانی دڵ و پله‌ی گه‌رمیی له‌ش، ئه‌مه جگه له كاریگه‌رییه‌كانی ژینگه‌ی وه‌ك روناكی و ژاوه‌ژاو له‌سه‌ر مرۆڤ، هه‌ربۆیه ده‌كرێت به‌هۆی ئه‌و ئامێره‌وه، مۆرڤ بتوانێت نه‌خۆشیی پێشوه‌خت دیاری بكات.
ئاندی كۆنراد، گه‌وره دیزاینه‌ری ئه‌و ئامێره پزیشكییه به سایتی بلومبێرگی راگه‌یاند: "ئامێره‌كه ناخرێته بازاڕه‌وه و به هه‌موو كه‌س نافرۆشرێت، به‌ڵكو بۆ توێژینه‌وه و پشكنینی ئه‌و كه‌سانه به‌كارده‌هێنرێت كه له نه‌خۆشخانه‌كاندا ده‌كه‌ون، ده‌شكرێت هه‌موو پزیشكێك له‌كاتی سه‌ردانكردنی نه‌خۆشه‌كانیان ئه‌و ئامێره هه‌ڵگرن".
كۆنراد هیواشی خواست ئه‌م بازنه پزیشكییه هاوكاریی باشتركردنی ته‌ندروستی هاوڵاتیان له قۆناغی داهاتوودا بكات و یارمه‌تیده‌ر بێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ست به یه‌كه‌م نیشانه‌ی نه‌خۆشییه مه‌ترسیداره‌كان له قۆناغی سه‌ره‌تاییدا بكه‌ن.