خۆت فێری ئەڵمانی بكە بۆ ئەوەی بتوانی فەلسەفە بەباشی تێبگەی.
– خۆت فێری سایەقی بكە تا بتوانی دوای دەوام تەكسی بگێڕیت.
– خۆت فێری ئینگلیزی بكە بۆ ئەوەی بتوانی فۆڕمی نەتەوە یەكگرتووەكان
پڕ بكەیتەوە.
– خۆت فێری تەحەمول بكە با هەموو شەوێك تەلەفزیۆنێك نەشكێنیت.
– خۆت فێری توركی بكە نەوەكا شەو درەنگ (سپیلكان) تەلەفونت بۆ بكات.
– خۆت فێری عەرەبی بكە چونكە لەوانەیە بكەویتە دەست داعش.
– خۆت فێری جنێو بكە با دڵت نەتەقێ.
– خۆت فێری كوردی بكە خۆ تۆ موزیع نیت.
– خۆت فێری چەپڵە بكە نەوەكا بتبەن بۆ كۆبوونەوەی فراوان.
– خۆت فێری ماستاو بكە چونكە ماڵو مناڵت هەیە.
– خۆت فێری نێرگەلە بكە با نەڵێن دواكەوتویت.
– خۆت فێری وەعدی درۆ بكە بۆ ئەوەی ببیت بەپەرلەمانتار.
– خۆت فێری تەكەتول بكە با موستەقبەلت نەفەوتێ.

