اجعل مدونتك افضل مدونة مع التصاميم المجانيه

الجمعة، 10 أبريل 2015

وتارئەهریمەن دەنێژرێتەوە

1. دووپاتكردنەوەی دڕندەیی و ناشرینیی ئەم تاقمەیە كە نەك تەنیا پابەندی هیچ بەهایەكی ئینسانی نییە، بەڵكو دوورە لە هەموو یاسا و پڕەنسیپی جەنگ و جوامێری و بوێری.
2. داعش دەیەوێ بەردەوام لەسەر شاشە و لەناو فەزای ڕاگەیاندن بێت. داعش شێتانە حەزی لە دەركەوتن و ناوبانگە. دەیەوێ بەردەوام لە هزر و بیری خەڵكدا بێت. گرینگ نییە ناوبانگ و وێنەی چەندە نامرۆڤانە و قزه‌ونه‌، گرینگ ئەوەیە هەبێت و بێتە ناو باسان. داعش وای بۆ دەچێ شكۆ نائینسانییەكەی لەنێو گۆڕستانی مێژوودا نێژراوە، دەیەوێت بە هەر نرخێك بێت زیندووی بكاتەوە.
3. داعش دەیەوێ شەڕی دەروونی لەگەڵ خەڵكی كوردستان و پێشمەرگە و حكوومەتی هەرێمدا بكات. داعش ئەهریمەنێكی زیرەكە، بۆ هەموو هەنگاوێكی نامرۆڤانەی پاساوی خۆی هەیە. داعش دەیەوێ لە ڕێگەی پێشاندانی دیلەكان حكوومەتی هەرێم لەپێش چاوی خەڵكی كوردستان بخات، چونكە نەیتوانیوە ڕزگاریان بكات.
4. داعش دەیەوێ ڕقەكان قووڵ بكاتەوە. دەیەوێ كوردستانیش تۆڵە بكات و بوروژێت و داعشە دیلەكان بكوژێت. بەمجۆرە توندوتیژی و ڕق پەرە دەستێنێ و درزی زیاتر دەخرێتە نێوان پێكهاتەكانی ناوچەكە.
5. داعش، بەهۆی داعشە كوردەكانەوە پێشمەرگە دیلەكان شەهید دەكات. بۆ ئەوەی درز بخاتە نێو خەڵكی كوردستان و دڵەڕاوكێی خەڵك زیاتر ببێت. بۆ ئەوەی ترس لەوە پەرە بستێنێت كە كوردستان تژییە لە داعش. ئەوە بەشێكە لە شەڕی دەروونی كە تیرۆریستان لە دژی خەڵكی كوردستان دەیكەن.
6. سەیری مێژووی شەڕەكان بكەن، دی لكوشتن كاتێك ئەنجام دەدرێت، كە شكست بەرۆكی هێزە شەڕكەرەكانی گرتبێت. داعش بۆ ئێستا وا دەكات؟ بۆ پەنا بۆ شەهیدكردنی پێشمەرگە دیلەكان دەبات؟ لە ڕووی سەربازییەوە داعش لەبەرانبەر پێشمەرگە شكستی خواردووە. دەستبردن بۆ گیانی پێشمەرگە دیلەكان ئاماژەیەكی زۆر ڕوونە كە داعش بریتی زۆر كەمی لەبەردەم ماوە. هێزی هێرشبردنی دابەزیوە و ژمارەیەكی زۆری چەكداری نوخبە و شەڕكەری لێ كوژراون. داعش لە شكست دایە و خۆری ڕوو لە ئاوابوونە و لە گۆڕستانی مێژوودا دەنێژرێتەوە.
7. باشترین وەڵام بۆ ئەم كردەوە قێزەوەنەی تیرۆریستانی داعش، تەمێكردنیانە لە بەرەكانی شەڕ و وەشاندنی گورزی سەربازییە. دەبێ لەڕووی دەروونیەوە بەهێزتر بین و بەدوور لە عاتیفە ڕێگە لەوە بگرین داعش بتوانێ ئامانجەكانی بپێكێت. لەبیرمان نەچێت بۆ ئەوەی تیرۆر بشكێنین ئەبێ هۆشیار و ژیرانە هەڵسوكەوت بكەین. تیرۆر كاتێك سەردەكەوێت كە بترسین و هاوسەنگیی دەروونیمان لە دەست بدەین و، یاریمان پێ بكات.

البث المباشرة مع حمزة محمد للإجابة على تساؤلاتكم التقنية كل خميس فقط. على مدونة تجيك تكنولوجيقريبا....
7:30 بتوقيت غرينيتش